الأربعاء، 13 نوفمبر 2013


تكايه‌ دووربكه‌وه‌ له‌ خواردنى په‌تاته‌يه‌ كه‌ره‌نگى سه‌وزي تێدابێ 

زۆرجار ئێمه‌ ره‌نگى سه‌وز له‌سه‌ر هه‌ندێ شوێنى گرۆى په‌تاته‌ ده‌بينين , له‌وانه‌يه‌ خه‌ڵكانێك به‌ ئاساييان وه‌رگرتبى , به‌ڵام له‌ راستيدا هه‌بوونى ئه‌و دياده‌يه‌ ترسناكه‌ و ژه‌هراويه‌ , ئه‌ويش ماناى هه‌بوونى ماده‌ى سۆلانينه‌ كه‌ مرۆڤ تووشي ژه‌هراوي بوون ده‌كات .
په‌تاته‌ له‌كاتى گه‌شه‌يدا ئه‌و ماده‌يه‌ به‌شێوه‌يه‌كى سروشتى به‌رهه‌م دێنێ بۆ خۆپاراستن له‌ زيانى كه‌روو و مێرووى زيانبه‌خش , به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر ڕه‌گ و گه‌ڵاكان دروستى ده‌كات , به‌ڵام ئه‌وكاته‌ بڕه‌كه‌ى 0,2 ملگم له‌ بۆ گرامێك ,به‌ڵام كاتێ بڕه‌كه‌ى زۆر ده‌بێت و ده‌گاته‌ 1 ملگم له‌بۆ گم به‌تايبه‌تى له‌وكاته‌ى كه‌تيشكى رۆژ زۆر لێي ده‌دات , بۆيه‌ له‌ كاتى خواردنى له‌لايه‌ن مرۆڤه‌وه‌ زيانى پێ ده‌گات , ئه‌ويش به‌ ژه‌هراوي بوونه‌ , نيشانه‌كانى زياتر دواى 8-12 كاتژمێر له‌ خواردنى ده‌رده‌كه‌وێ , جاريش هه‌يه‌ دواى نيو كاتژمێر ده‌رده‌كه‌وێ , ئه‌ويش به‌ ده‌ركه‌وتني سه‌رئێشه‌و رشانه‌وه‌ و هێڵنج هاتن و قوڕگ سووتانه‌وه‌ و گرژبوونى گه‌ده‌ و به‌رزبوون و نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى له‌ش و جابۆيه‌ له‌ حاله‌تى وا به‌ زووترين كات بچينه‌ بنكه‌يه‌كى نه‌خۆشخانه‌ .
بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و جۆره‌ كاره‌ مه‌ترسيدارانه‌
1- پێويسته‌ په‌تاته‌ى ره‌نگ سه‌وز نه‌كڕين گه‌ر هه‌شمان بوو بۆ خواردن به‌كارى نه‌هێنين و فڕێي ده‌ين .
2- واباشه‌ هه‌موو په‌تاته‌يه‌ك به‌ چه‌قۆ سپي بكه‌ين واته‌ توێكڵه‌كه‌ى بكڕێنين .
3- وه‌كوڵاندنى په‌تاته‌ بۆ پله‌ى گه‌رماى 170 س


الأحد، 28 يوليو 2013


ستوونی توتم لر دره‌ختی ئورزی سوور
                                                                                                                        ئاماده‌کردنی: عه‌باس نادر
                                                                                                              سه‌رچاوه‌ : سایتیBakhdid - نجات حبش

ستوونی توتم چیه‌:: :؟
بریتیه‌ له‌ هونه‌ری په‌یکه‌رتاشین و هه‌ڵکۆڵینی نه‌خش و نیگار له‌سه‌ر دره‌ختی ئورزی سوور که‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانی باکووری رۆژئاوای ئه‌مه‌ریکا که‌نه‌داو ئالاسکا وه‌ک نه‌ریتێکی کۆن ئه‌نجام ده‌درێ .
ئه‌و ستوونه‌ په‌یکه‌ر په‌رستی نیه‌ وه‌ک هه‌ندێ که‌س بۆی ده‌چن به‌ڵکو نه‌رێتێکی کۆنه‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ که‌ وه‌ک په‌ڕتوکێک وایه‌ کۆمه‌ڵێ چیڕۆکی وێنه‌یی تێدایه‌ .
دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ هونه‌ره‌ داری  ئورزی سووری پێگه‌یشتوو به‌کار دێنن ، کاتێ ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ نزیکه‌ی 1000 ساڵ و درێژی ده‌گاته‌ نزیکه‌ی 60 م . له‌پاش بڕینی دره‌خته‌که‌  له‌سه‌ر زه‌وی درێژ ده‌کرێت و روویه‌کی کلۆر ده‌کرێت وه‌ک چۆن شێوه‌ی به‌له‌م دروست ده‌کرێ تاکوو داره‌که‌ له‌دورۆژ هیچ درزی تێ نه‌که‌وێت .
ئه‌و جۆره‌ کارو هونه‌ره‌ پێویستی به‌که‌سی ده‌ست کارامه‌ و ئارامگر هه‌یه‌ ،چونکه‌ کاتی زۆر ده‌وێت و ورده‌کاری زۆر هه‌یه‌ ، داتاشین و نه‌خش هه‌ڵکۆڵینه‌کانیش به‌ئاره‌زووی سه‌رۆک خێڵه‌کان ده‌بێت ، پێش داتاشین وێنه‌ و دیزاینه‌کان له‌سه‌ر قه‌ده‌ ئه‌ستووره‌کان به‌ ره‌ژوو ده‌کێشرێ ، ئه‌گه‌ر باڵێ باڵنده‌ له‌سه‌ر ترۆپکی دره‌خته‌که‌ دروستکرا ئه‌وا به‌ بزمار له‌سه‌ر قه‌ده‌که‌ داده‌کوترێ ، دوایی ره‌نگ ده‌کرێ .
له‌کاتی به‌رزکردنه‌وه‌ی ستوونی (توتم ) رێو ره‌سم و ئاهه‌نگ ساز ده‌کرێ وه‌ک نه‌ریتێکی کۆن هه‌موو ئه‌ندامانی خێڵ له‌لایه‌ن خاوه‌ن دره‌خته‌که‌وه‌  بانگهێشت ده‌کرێن  ، گۆرانی ده‌گوترێ و هه‌ڵپه‌ڕکێ سازده‌کرێ  و مۆسیقا  و ته‌پڵ لێده‌درێ  ، پێشتر ئه‌و کاره‌ له‌ناو دارستانه‌کان ئه‌نجام ده‌درا به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی له‌به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌کان ئه‌نجام ده‌درێ .
به‌رزترین ستوونی توتم له‌ جیهاندا له‌ 4/8/1994 له‌ فکتۆریای که‌نه‌دا پێش یاری کۆمنوێڵس به‌رزکرایه‌وه‌ ، که‌ به‌رزیه‌که‌ی 54،94 م ده‌بوو ، که‌ به‌ 3 مانگ و نیو ته‌واو بوو ته‌مه‌نی دره‌خته‌ به‌کارهاتووه‌که‌ 500 ساڵ ده‌بوو ، 11 هونه‌رتاش تێیدا به‌شدار بوون ،به‌ڵام له‌ 26/8/1997 له‌به‌رکاری ئاسایشی پارچه‌ پارچه‌ کرا و تێکدرا .






السبت، 27 يوليو 2013

په‌ڕيسپیلکه‌

سێپه‌ڕه‌

گه‌نمۆکه‌




دووره‌گکردن (تهجین)                                                                             

                                                                                                    ئاماده‌کردنی : عباس نادر

دووڕه‌گکردن یان هه‌مه‌ڕه‌گکردن بریتیه‌ له‌ کرداری به‌رهه‌مهێنانی رووه‌کێکی نوێ له‌ نێوان دووته‌رز یان ره‌گه‌ز یان جۆر له‌ هه‌مان خێزان ، که‌ سیفه‌ته‌ په‌سنده‌کانی هه‌ردوولای هه‌ڵگرتبێت.
ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت که‌ ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌ له‌ پۆڕگی گوڵێکه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر کۆسپی گوڵێکی تر به‌مه‌رجێ پێشتر ئه‌ندامی نێرینه‌ی لێکرابیته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیتاندن روونه‌دات، وه‌ ئه‌وگوڵه‌ به‌ کیسی کاغه‌ز داده‌پۆشرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌ له‌ هیچ گوڵێکی تره‌وه‌ بۆی نێت ،ئنجا ئه‌و تۆیه‌ی به‌رهه‌م دێت ده‌یچێنین و زۆری ده‌که‌ین ، به‌مه‌ش جۆرێک له‌ تۆوی رووه‌ک په‌یدا ده‌بێت که‌ سیفه‌تی په‌سندی ناوانی هه‌ڵده‌گرێت .

زۆر رووه‌ک ده‌کرێت به‌و ڕێگایه‌ جاك بکرێت له‌وانه‌ش ته‌ماته‌ که‌ لێره‌دا باسی ده‌که‌ین:

هه‌نگاوه‌کانی دووڕه‌گکردنی ته‌ماته‌ :

1- وه‌رزی چاندن : ته‌ماته‌ له‌ مانگی ئادار ده‌چێنرێ و له‌ مانگی ته‌مووز و ئاب به‌رده‌گرێ .
2- رێژه‌ی ژماره‌ی گوڵه‌نێره‌کان بۆ مێیه‌کان . چاندنی رووه‌کێک وه‌ک باوکانه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ ، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ چاندنی 6 رووه‌ک وه‌ک دایک ، واته‌ 1:6
3- کاتی چاندن : رووه‌کی باوکانه‌ 1-2 هه‌فته‌ له‌ پێش رووه‌کی دایکانه‌ ده‌چێنرێ .
4- نه‌مامکردن : رووه‌کی باوکانه‌ به‌جوودا ده‌چێنرێ له‌ دایکانه‌، رووه‌کی باوکانه‌ به‌دووری 60 سم له‌یه‌ک له‌سه‌ر هێڵ ده‌چێنرێن که‌دووری ئه‌وهێڵانه‌ له‌یه‌ک ده‌بێ 120 سم بێت . پێویستیان به‌ پاڵپشت نیه‌ 
به‌ڵام هی دایکانه‌ 50 سم له‌یه‌ک دوور ده‌چێنرێن له‌سه‌ر هێڵی دوور له‌یه‌ک 80-100سم ، که‌ پێویستیان به‌ پاڵپشت یان هه‌ڵواسین به‌ داو هه‌یه‌ .
5- هه‌ڵپاچین:رووه‌کی دایکانه‌ پێویستیان به‌ وه‌هه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌ک لق یان دوو لق په‌روه‌رده‌بکرێن 6- خه‌سان و په‌ڕین : ته‌ماته‌ هه‌ردوو ئه‌ندامی نێرینه‌ و مێینه‌ی له‌سه‌ریه‌ک گوڵ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ کرداری خه‌ساندنی ( لابردنی ئه‌ندامی نێرینه‌) ))} به‌ 2 رۆژ پێش ده‌رکه‌وتنی ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ لێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌هۆی ئامرازی تایبه‌ت (مووکێش) ، ئنجا گوڵه‌که‌ به‌کیسی کاغه‌ز داده‌پۆشرێ بۆ ئه‌وه‌ی کرداری پیتاندنی سروشتی له‌گه‌ڵ گوڵی تر روونه‌دات .
7- له‌ڕۆژی پاشتر کیسه‌که‌ لاده‌به‌ین و ده‌نکه‌ هه‌ڵاله‌ له‌سه‌ر رووه‌کی باوکانه‌ ده‌ینین بۆ سه‌ر کۆسپی دایکانه‌ ،پاشان دووباره‌ به‌ کیسی کاغه‌ز دایده‌پۆشین .
8- ده‌بێ ئه‌و ده‌نکه‌ هه‌ڵاله‌ی له‌رووه‌کی باوکانه‌ وه‌رده‌گیرێ باش پێگه‌یشتبیت .
9- ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌ی پێگه‌یشتوو به‌ هۆی په‌نجه‌ی گه‌وره‌ باش ده‌یکه‌ینه‌وه‌ ئنجا له‌ناو بۆڕی شووشه کۆی ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌هۆی ئامێری کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نکه‌ هه‌ڵآڵه‌ ، ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی 3-4 رۆژ هه‌ڵیگرین. 
10- ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ی کۆکراوه‌ له‌سه‌ر کۆسپی گووڵی دایکانه‌ ده‌پڕژێنین به‌هۆی فرشه‌ وه‌ ، وه‌ده‌کرێ هه‌ندێ له‌ کۆپه‌ڕه‌و کاسه‌په‌ڕه‌ی گوڵ ببڕدرێت ، ته‌ به‌ری رووه‌که‌که‌ ببینرێت .
11- ده‌بێ که‌ش و هه‌وا گونجاو بێت .
12- ده‌بێ هه‌موو ئه‌وگوڵانه‌ ببڕدرێن که‌ کرداری دووڕه‌گکردنی بۆ ئه‌نجام نادرێت .
13- له‌هه‌ر هێشووه‌ک 3-4 به‌ر ده‌هێڵینه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی زیاد بوون .
14- کرداره‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌ک ئاودان و بژاری بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ین به‌ به‌رده‌وامی .
15 - کاتی پێگه‌یشتنی به‌ری ته‌ماته‌که‌ به‌ته‌واوی ، لێده‌کرێته‌وه‌ ، دوایی بۆ ماوه‌ی 3-5 رۆژ له‌شوینی سارد داده‌نرێ ئنجا له‌ناو مه‌نجه‌ڵی پلاستیکی داده‌نرێ و ده‌گوشرێ دوایی بۆ ماوه‌ی 1-2 رۆژ داده‌نرێ تاته‌واو ده‌ترشێ ئنجا به‌ئاوی رۆیشتوو ده‌شوورێ تا تۆوه‌کان خاوێن ببنه‌وه‌ له‌ بنی مه‌نجه‌ڵه‌که‌ کۆببنه‌وه‌ ، ئنجا تۆوه‌کان کۆده‌کرێنه‌وه‌ و وشک ده‌کرێن .
16- تۆی وشککراوه‌ هه‌ندێ پاکه‌ره‌وه‌ی که‌ڕووی لێ ده‌درێت و پاشان له‌ناو کیسی کاغه‌ز هه‌ڵده‌گیرێت.

گیاگه‌نمه‌ی درێژ



الأحد، 14 يوليو 2013


Ice Cream Tulip -------مأخوذة من مزرعة نيت 


ناوی زانستی Tulipa Ice Cream" جۆرێکه‌ له‌ گوڵی تیولب گوڵه‌که‌ی له‌ شێوه‌ی 

ئایس کرێم دا ده‌رده‌که‌وێت ، به‌وه‌ی کۆپه‌ڕه‌ی ناوه‌وه‌ی سپی و پڕه‌ هی ده‌ره‌وه‌شی 

په‌مبه‌و سه‌وز و ره‌نگی تر ده‌بێت ، به‌رزی رووه‌که‌که‌ 25-30 سم ده‌بێت و 

له‌مانگی نیسان و ئایار گوڵ ده‌کات ، پێویستی به‌ خاکی به‌پیتی قوڵ و ئاوه‌ڕۆ 

باش هه‌یه‌ ، به‌رگه‌ی تیشکی خۆری راسته‌وخۆ ده‌گری .

  

السبت، 22 يونيو 2013




له‌ کۆنه‌وه‌ لادێکانی کوردستان مریشک به‌خێو ده‌که‌ن ، مریشكی خۆماڵی هه‌یه‌ که‌ کوردیه‌ جۆره‌های هه‌یه‌ مریشکی مل رووت و جاقی .... مریشک له‌کورده‌واری سه‌ره‌تا کورک ده‌بێ هێلکه‌ی بۆ کۆده‌کرێته‌وه‌ ، ده‌بێ ئه‌و هێلکانه‌ پیتێنراوبن توانای هه‌یه‌ 15-20 هێلکه‌ی له‌بن بێت ، ئیتر له‌ژووری کادین یان کۆڵیت که‌ تایبه‌ت به‌مریشکه‌ ، داده‌نرێته‌وه‌ 21 رۆژ کڕده‌که‌وێت له‌سه‌ر هێلکه‌کان ئیتر له‌ رۆژی 20 و 21 هێلکه‌کان ده‌تروکێن جووجکه‌ی جوان هه‌ڵده‌هێنن ، هه‌موو باڵنده‌یه‌ک که‌سه‌ره‌تا دێته‌ ژیانه‌وه‌ جوان نیه‌ دوایی جوان ده‌بێت ، به‌ڵام جووجکه‌ مریشک هه‌ر ساتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ هێلکه‌ . تا 1 مانگ له‌ژێر چاودێری دایکیان ده‌بن دوایی به‌ره‌ به‌ره‌ خۆیان سه‌ربه‌ست ده‌که‌ن ، له‌ 2-4 مانگی پێیان ده‌ڵێن باڕکۆکه‌ دوایی 4-6 مانگی پێی ده‌ڵێن باڕکه‌ له‌دوای 6 مانگی پێی ده‌ڵێن مریشک له‌ 2ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌ پێی ده‌ڵێن سه‌ره‌مر.



Photo

مه‌ڕ ناوه‌کانی به‌گوێره‌ی سووڕی ژیانی 


مه‌ڕیش وه‌ک زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌کانی تر له‌ سه‌ره‌تای پایز به‌به‌ران دێت (جووت ده‌بێت) ، دوای 5 مانگی ده‌زێت واته‌ له‌ کۆتایی شوبات یان سه‌ره‌تای ئادار ده‌زێ ، ئه‌و بێچووه‌ی ده‌یبی پێی ده‌ڵێن به‌رخ .

1- له‌ ته‌مه‌نی 1 رۆژی تا 6 مانگی پێی ده‌ڵێن به‌رخ ئه‌و خوریه‌ی پێی وه‌یتی پێی ده‌ڵێن ( لوا ) که‌ له‌ته‌مه‌نی 6 مانگی لێی ده‌بڕێته‌وه‌ ئه‌وکاته‌ هیچی تر پێی ناڵێن به‌رخ 
2- له‌ 6مانگی تاکوو یه‌ک ساڵ ، پێی ده‌ڵێن کاوڕ ، ئه‌گه‌ر نێر بوو کاوڕه‌ نێری پێده‌ڵێن ، ئه‌گه‌ر مێ بوو کاوڕه‌ مێی پێ ده‌ڵێن .
3- شه‌ک و به‌ردیل : له‌ یه‌ک ساڵی تا دوو ساڵێ .
کاوڕ ئه‌گه‌رمێ بوو ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دارۆیشت پێی ده‌ڵێن (به‌ردیل) ، ئه‌گه‌ر به‌ردیل له‌پایز به‌رانی خوارد و دویا زا پێی ده‌ڵێن (به‌ردیله‌ زا )، ئه‌گه‌ر نه‌زا پێی ده‌ڵێن (به‌ربوارد ) ، به‌ڵام جاریش هه‌یه‌ کاوڕه‌مێ به‌ کاوڕی به‌رانی ده‌خوا و پێی ده‌ڵێن (کاوڕه‌زا ) .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاوڕ نێر بوو ئه‌وه‌ پێی ده‌ڵێن (شه‌ك).
4- شه‌ک ئه‌گه‌ر ساڵێکی به‌سه‌رداسووڕایه‌وه‌ واته‌ له‌ ته‌مه‌نی دوای دووساڵی تا سێ ساڵی پێی ده‌ڵێن (خرت).
5- مه‌ڕ دوای ته‌مه‌نی 2 ساڵی به‌ به‌ردیله‌ زا یان به‌ربواری ده‌گوترێ مه‌ڕ .
6- قه‌یره‌ : له‌دوای ته‌مه‌نی 3 ساڵی به‌سه‌ر خرتدا ده‌گوترێ قه‌یره‌ و به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ر له‌دوای 2 ساڵی به‌ شه‌ک ده‌گوترێ به‌ران ، به‌ڵام شوان و پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌ باش لێکیان ده‌که‌نه‌وه‌ ، به‌ناوی تایبه‌تی خۆیان بانگیان ده‌که‌ن ، وه‌ مه‌ڕ چيند بزێ به‌وه‌ ده‌ژمێردرێ بۆ نموونه‌ ده‌ڵێن مه‌ڕی یه‌ک به‌رخه‌ زا و دووبه‌رخه‌ و ..... .
به‌رانیش که‌بووه‌ قه‌یره‌ بۆنموونه‌ ده‌ڵێن به‌ران یه‌ک قه‌یره‌ و دووقه‌یره‌ ، واته‌ ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ به‌سه‌رقه‌یراتیه‌که‌ی داڕۆیشتووه‌ .




بزن ناوه‌کانی به‌گوێره‌ی سووڕی ژیانی له‌کورده‌واریدا 


له‌پایزێ کاتێ بزن به‌ته‌گه‌ دێت و جووت ده‌بێت له‌کۆتایی زستان ده‌زێ ؛
1- کار : هه‌رله‌و کاته‌ی له‌دایکه‌ (بزنه‌که‌ ) به‌رده‌بێته‌وه‌ تا له‌ شیر ده‌کرێته‌وه‌ که‌ نزیکه‌ی شه‌ش مانگی ده‌خایه‌نێ .
2- گیسک : له‌ 6 مانگی تا یه‌ک ساڵی ته‌مه‌نی ، ئه‌گه‌ر مێ بوو پێی ده‌ڵێة ( گیسکه‌مێ) ، ئه‌گه‌ر نێر بوو پێی ده‌ڵێن ( گیسکه‌نێر).
3- چوشتیر و کوور : کاتێ ته‌مه‌نی له‌ یه‌ک ساڵ تا ده‌بته‌ دوو ساڵ ئه‌گه‌ر مێ بوو پێی ده‌ڵێن (چوشتیر) ئه‌گه‌ر نێر بوو پێی ده‌ڵێن ( کوور) .
4- چوشتیرزا : ئه‌گه‌ر ته‌گه‌ی خوارد له‌ پایزێ پێی ده‌ڵێن (چوشتیرزا ) ، به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌یخوارد پێی ده‌ڵێن ( به‌ربوارد) ، وه‌ هه‌ندێ جاریش گیسکه‌ مێ ته‌گه‌ ده‌خوات پێی ده‌ڵێن (گیسکه‌زا ).
5- نێری : ئه‌گه‌ر کوور ساڵێکی به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دارۆیشت پێی ده‌ڵێن (نێری). واته‌ ته‌مه‌نی 2- تا ده‌بته‌ 3 ساڵ .
6- ته‌گه‌ : ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی نێریدا بڕوات پێی ده‌ڵێن ته‌گه‌ .
7- بزن : ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی چوشتیره‌زا بروات دوای ئه‌وه‌ پێی ده‌ڵێن بزن .