مه‌ڕ ناوه‌کانی به‌گوێره‌ی سووڕی ژیانی
مه‌ڕیش وه‌ک زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌کانی تر له سه‌ره‌تای پایز به‌به‌ران دێت (جووت ده‌بێت) ، دوای 5 مانگی ده‌زێت واته له کۆتایی شوبات یان سه‌ره‌تای ئادار ده‌زێ ، ئه‌و بێچووه‌ی ده‌یبی پێی ده‌ڵێن به‌رخ .
1- له ته‌مه‌نی 1 رۆژی تا 6 مانگی پێی ده‌ڵێن به‌رخ ئه‌و خوریه‌ی پێی وه‌یتی پێی ده‌ڵێن ( لوا ) که له‌ته‌مه‌نی 6 مانگی لێی ده‌بڕێته‌وه ئه‌وکاته هیچی تر پێی ناڵێن به‌رخ
2- له 6مانگی تاکوو یه‌ک ساڵ ، پێی ده‌ڵێن کاوڕ ، ئه‌گه‌ر نێر بوو کاوڕه نێری پێده‌ڵێن ، ئه‌گه‌ر مێ بوو کاوڕه مێی پێ ده‌ڵێن .
3- شه‌ک و به‌ردیل : له یه‌ک ساڵی تا دوو ساڵێ .
کاوڕ ئه‌گه‌رمێ بوو ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دارۆیشت پێی ده‌ڵێن (به‌ردیل) ، ئه‌گه‌ر به‌ردیل له‌پایز به‌رانی خوارد و دویا زا پێی ده‌ڵێن (به‌ردیله زا )، ئه‌گه‌ر نه‌زا پێی ده‌ڵێن (به‌ربوارد ) ، به‌ڵام جاریش هه‌یه کاوڕه‌مێ به کاوڕی به‌رانی ده‌خوا و پێی ده‌ڵێن (کاوڕه‌زا ) .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاوڕ نێر بوو ئه‌وه پێی ده‌ڵێن (شه‌ك).
4- شه‌ک ئه‌گه‌ر ساڵێکی به‌سه‌رداسووڕایه‌وه واته له ته‌مه‌نی دوای دووساڵی تا سێ ساڵی پێی ده‌ڵێن (خرت).
5- مه‌ڕ دوای ته‌مه‌نی 2 ساڵی به به‌ردیله زا یان به‌ربواری ده‌گوترێ مه‌ڕ .
6- قه‌یره : له‌دوای ته‌مه‌نی 3 ساڵی به‌سه‌ر خرتدا ده‌گوترێ قه‌یره و به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ر له‌دوای 2 ساڵی به شه‌ک ده‌گوترێ به‌ران ، به‌ڵام شوان و پسپۆڕانی ئه‌و بواره باش لێکیان ده‌که‌نه‌وه ، به‌ناوی تایبه‌تی خۆیان بانگیان ده‌که‌ن ، وه مه‌ڕ چيند بزێ به‌وه ده‌ژمێردرێ بۆ نموونه ده‌ڵێن مه‌ڕی یه‌ک به‌رخه زا و دووبه‌رخه و ..... .
به‌رانیش که‌بووه قه‌یره بۆنموونه ده‌ڵێن به‌ران یه‌ک قه‌یره و دووقه‌یره ، واته ئه‌وه‌نده ساڵه به‌سه‌رقه‌یراتیه‌که‌ی داڕۆیشتووه .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق