بزن ناوه‌کانی به‌گوێره‌ی سووڕی ژیانی له‌کورده‌واریدا
لهپایزێ کاتێ بزن به‌ته‌گه دێت و جووت ده‌بێت له‌کۆتایی زستان ده‌زێ ؛
1- کار : هه‌رله‌و کاته‌ی له‌دایکه (بزنه‌که ) به‌رده‌بێته‌وه تا له شیر ده‌کرێته‌وه که نزیکه‌ی شه‌ش مانگی ده‌خایه‌نێ .
2- گیسک : له 6 مانگی تا یه‌ک ساڵی ته‌مه‌نی ، ئه‌گه‌ر مێ بوو پێی ده‌ڵێة ( گیسکه‌مێ) ، ئه‌گه‌ر نێر بوو پێی ده‌ڵێن ( گیسکهنێر).
3- چوشتیر و کوور : کاتێ ته‌مه‌نی له یه‌ک ساڵ تا ده‌بته دوو ساڵ ئه‌گه‌ر مێ بوو پێی ده‌ڵێن (چوشتیر) ئه‌گه‌ر نێر بوو پێی ده‌ڵێن ( کوور) .
4- چوشتیرزا : ئه‌گه‌ر ته‌گه‌ی خوارد له پایزێ پێی ده‌ڵێن (چوشتیرزا ) ، به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌یخوارد پێی ده‌ڵێن ( به‌ربوارد) ، وه هه‌ندێ جاریش گیسکه مێ ته‌گه ده‌خوات پێی ده‌ڵێن (گیسکه‌زا ).
5- نێری : ئه‌گه‌ر کوور ساڵێکی به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دارۆیشت پێی ده‌ڵێن (نێری). واته ته‌مه‌نی 2- تا ده‌بته 3 ساڵ .
6- ته‌گه : ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی نێریدا بڕوات پێی ده‌ڵێن ته‌گه .
7- بزن : ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی چوشتیرهزا بروات دوای ئه‌وه پێی ده‌ڵێن بزن .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق