هه‌ندێک زاراوه‌ی کوردی له‌بواری ئاژه‌ڵداری
جاشک : به‌و بێچووه ده‌گوترێ که‌له زاینی که‌ر په‌یداده‌بێت هه‌تا لهشیردهبێتهوه ، واته تاته‌مه‌نی ده‌بێته یه‌ک ساڵ.
کۆرهبژ : به جاشکی که‌ر و ماین ده‌گوترێ که ته‌مه‌نی له نێوان 1-2 ساڵه ، جا نێر بێ یان مێ .
ماکه‌ر و نێره‌که‌ر : له‌ته‌مه‌نی 2 ساڵی به‌سه‌ره‌وه چا نێربێت نێره‌که‌ره ، مێبوو ماکه‌ری پێ ده‌گوترێ .
هێستر (ئێستر ) : دایکی ماینه و بابی که‌ره که بۆ بار هه‌ڵگرتن زۆر به‌کاردێ ، خۆی نه‌زۆکه .ئه‌گه‌ر نێربوو هێستره نێره‌ی پێده‌ڵێن ، ئه‌گه‌ریش مێ بوو پێی ده‌ڵین (ماچه ).
ماین : دایکی ماینه و باوکی ئه‌سپه ، ره‌گه‌زی مێیه ، له ته‌مه‌نی دوای 3 ساڵیه‌وه پێی ده‌گوترێ ماین ، دوای چاککردن به 12 مانگ ده‌زێ ،بۆ غارغارێن و سوارچاکی به‌کاردێت .
ئه‌سپ : دایکی ماینه‌و باوکی ئه‌سپه ، ره‌گه‌زی نێره ، له‌دوای 3 ساڵیه‌وه پێی ده‌گترێ ئه‌سپ . بۆ غارغارێن و سوارچاکی به‌کاردێت .
جوانه ماین : که‌له‌دایکی بوو هه‌تا ساڵ ده‌سووڕێته‌وه ، ره‌گه‌زه‌که‌ی مێیه.
جوانه ئه‌سپ : که‌له‌دایکی بوو (ماین) هه‌تا ساڵ ده‌سووڕێته‌وه ، ره‌گه‌زه‌که‌ی نێره .
یێخته : ئه‌گه‌ر ئه‌سپ ره‌سه‌ن نه‌بوو ده‌ماری نێرایه‌تی ده‌پسێنن تاکوو توانای په‌ڕینی نه‌بێ و بۆکاری بارهه‌لگری به‌کاری ده‌هێنن .
بارگین: ئه‌گه‌ر ماین ره‌سه‌ن نه‌بوو ، به‌که‌ڵکی سوارسوارێن نه‌هات ئه‌وا باری پێ بارده‌که‌ن .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق