ستوونی توتم لر دره‌ختی ئورزی سوور
ئاماده‌کردنی: عه‌باس نادر
سه‌رچاوه : سایتیBakhdid - نجات حبش
ستوونی توتم چیه:: :؟
بریتیه له هونه‌ری په‌یکه‌رتاشین و هه‌ڵکۆڵینی نه‌خش و نیگار له‌سه‌ر دره‌ختی ئورزی سوور که له‌لایه‌ن دانیشتوانی باکووری رۆژئاوای ئه‌مه‌ریکا که‌نه‌داو ئالاسکا وه‌ک نه‌ریتێکی کۆن ئه‌نجام ده‌درێ .
ئه‌و ستوونه په‌یکه‌ر په‌رستی نیه وه‌ک هه‌ندێ که‌س بۆی ده‌چن به‌ڵکو نه‌رێتێکی کۆنه له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه که وه‌ک په‌ڕتوکێک وایه کۆمه‌ڵێ چیڕۆکی وێنه‌یی تێدایه .
دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌م جۆره هونه‌ره داری ئورزی سووری پێگه‌یشتوو به‌کار دێنن ، کاتێ ته‌مه‌نی ده‌گاته نزیکه‌ی 1000 ساڵ و درێژی ده‌گاته نزیکه‌ی 60 م . له‌پاش بڕینی دره‌خته‌که له‌سه‌ر زه‌وی درێژ ده‌کرێت و روویه‌کی کلۆر ده‌کرێت وه‌ک چۆن شێوه‌ی به‌له‌م دروست ده‌کرێ تاکوو داره‌که لهدورۆژ هیچ درزی تێ نه‌که‌وێت .
ئه‌و جۆره کار‌و هونه‌ره پێویستی به‌که‌سی ده‌ست کارامه و ئارامگر هه‌یه ،چونکه کاتی زۆر ده‌وێت و ورده‌کاری زۆر هه‌یه ، داتاشین و نه‌خش ههڵکۆڵینهکانیش به‌ئاره‌زووی سه‌رۆک خێڵه‌کان ده‌بێت ، پێش داتاشین وێنه و دیزاینه‌کان له‌سه‌ر قه‌ده ئه‌ستووره‌کان به ره‌ژوو ده‌کێشرێ ، ئه‌گه‌ر باڵێ باڵنده له‌سه‌ر ترۆپکی دره‌خته‌که دروستکرا ئه‌وا به بزمار له‌سه‌ر قه‌ده‌که داده‌کوترێ ، دوایی ره‌نگ ده‌کرێ .
له‌کاتی به‌رزکردنه‌وه‌ی ستوونی (توتم ) رێ‌و ره‌سم و ئاهه‌نگ ساز ده‌کرێ وه‌ک نه‌ریتێکی کۆن هه‌موو ئه‌ندامانی خێڵ له‌لایه‌ن خاوه‌ن دره‌خته‌که‌وه بانگهێشت ده‌کرێن ، گۆرانی ده‌گوترێ و هه‌ڵپه‌ڕکێ سازده‌کرێ و مۆسیقا و ته‌پڵ لێده‌درێ ، پێشتر ئه‌و کاره له‌ناو دارستانه‌کان ئه‌نجام ده‌درا به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی له‌به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌کان ئه‌نجام ده‌درێ .
به‌رزترین ستوونی توتم له جیهاندا له 4/8/1994 له فکتۆریای که‌نه‌دا پێش یاری کۆمنوێڵس به‌رزکرایه‌وه ، که به‌رزیه‌که‌ی 54،94 م ده‌بوو ، که به 3 مانگ و نیو ته‌واو بوو ته‌مه‌نی دره‌خته به‌کارهاتووه‌که 500 ساڵ ده‌بوو ، 11 هونهرتاش تێیدا به‌شدار بوون ،به‌ڵام له 26/8/1997 له‌به‌رکاری ئاسایشی پارچه پارچه کرا و تێکدرا .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق