السبت، 27 يوليو 2013




دووره‌گکردن (تهجین)                                                                             

                                                                                                    ئاماده‌کردنی : عباس نادر

دووڕه‌گکردن یان هه‌مه‌ڕه‌گکردن بریتیه‌ له‌ کرداری به‌رهه‌مهێنانی رووه‌کێکی نوێ له‌ نێوان دووته‌رز یان ره‌گه‌ز یان جۆر له‌ هه‌مان خێزان ، که‌ سیفه‌ته‌ په‌سنده‌کانی هه‌ردوولای هه‌ڵگرتبێت.
ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت که‌ ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌ له‌ پۆڕگی گوڵێکه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر کۆسپی گوڵێکی تر به‌مه‌رجێ پێشتر ئه‌ندامی نێرینه‌ی لێکرابیته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیتاندن روونه‌دات، وه‌ ئه‌وگوڵه‌ به‌ کیسی کاغه‌ز داده‌پۆشرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌ له‌ هیچ گوڵێکی تره‌وه‌ بۆی نێت ،ئنجا ئه‌و تۆیه‌ی به‌رهه‌م دێت ده‌یچێنین و زۆری ده‌که‌ین ، به‌مه‌ش جۆرێک له‌ تۆوی رووه‌ک په‌یدا ده‌بێت که‌ سیفه‌تی په‌سندی ناوانی هه‌ڵده‌گرێت .

زۆر رووه‌ک ده‌کرێت به‌و ڕێگایه‌ جاك بکرێت له‌وانه‌ش ته‌ماته‌ که‌ لێره‌دا باسی ده‌که‌ین:

هه‌نگاوه‌کانی دووڕه‌گکردنی ته‌ماته‌ :

1- وه‌رزی چاندن : ته‌ماته‌ له‌ مانگی ئادار ده‌چێنرێ و له‌ مانگی ته‌مووز و ئاب به‌رده‌گرێ .
2- رێژه‌ی ژماره‌ی گوڵه‌نێره‌کان بۆ مێیه‌کان . چاندنی رووه‌کێک وه‌ک باوکانه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ ، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ چاندنی 6 رووه‌ک وه‌ک دایک ، واته‌ 1:6
3- کاتی چاندن : رووه‌کی باوکانه‌ 1-2 هه‌فته‌ له‌ پێش رووه‌کی دایکانه‌ ده‌چێنرێ .
4- نه‌مامکردن : رووه‌کی باوکانه‌ به‌جوودا ده‌چێنرێ له‌ دایکانه‌، رووه‌کی باوکانه‌ به‌دووری 60 سم له‌یه‌ک له‌سه‌ر هێڵ ده‌چێنرێن که‌دووری ئه‌وهێڵانه‌ له‌یه‌ک ده‌بێ 120 سم بێت . پێویستیان به‌ پاڵپشت نیه‌ 
به‌ڵام هی دایکانه‌ 50 سم له‌یه‌ک دوور ده‌چێنرێن له‌سه‌ر هێڵی دوور له‌یه‌ک 80-100سم ، که‌ پێویستیان به‌ پاڵپشت یان هه‌ڵواسین به‌ داو هه‌یه‌ .
5- هه‌ڵپاچین:رووه‌کی دایکانه‌ پێویستیان به‌ وه‌هه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌ک لق یان دوو لق په‌روه‌رده‌بکرێن 6- خه‌سان و په‌ڕین : ته‌ماته‌ هه‌ردوو ئه‌ندامی نێرینه‌ و مێینه‌ی له‌سه‌ریه‌ک گوڵ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ کرداری خه‌ساندنی ( لابردنی ئه‌ندامی نێرینه‌) ))} به‌ 2 رۆژ پێش ده‌رکه‌وتنی ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ لێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌هۆی ئامرازی تایبه‌ت (مووکێش) ، ئنجا گوڵه‌که‌ به‌کیسی کاغه‌ز داده‌پۆشرێ بۆ ئه‌وه‌ی کرداری پیتاندنی سروشتی له‌گه‌ڵ گوڵی تر روونه‌دات .
7- له‌ڕۆژی پاشتر کیسه‌که‌ لاده‌به‌ین و ده‌نکه‌ هه‌ڵاله‌ له‌سه‌ر رووه‌کی باوکانه‌ ده‌ینین بۆ سه‌ر کۆسپی دایکانه‌ ،پاشان دووباره‌ به‌ کیسی کاغه‌ز دایده‌پۆشین .
8- ده‌بێ ئه‌و ده‌نکه‌ هه‌ڵاله‌ی له‌رووه‌کی باوکانه‌ وه‌رده‌گیرێ باش پێگه‌یشتبیت .
9- ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌ی پێگه‌یشتوو به‌ هۆی په‌نجه‌ی گه‌وره‌ باش ده‌یکه‌ینه‌وه‌ ئنجا له‌ناو بۆڕی شووشه کۆی ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌هۆی ئامێری کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نکه‌ هه‌ڵآڵه‌ ، ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی 3-4 رۆژ هه‌ڵیگرین. 
10- ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ی کۆکراوه‌ له‌سه‌ر کۆسپی گووڵی دایکانه‌ ده‌پڕژێنین به‌هۆی فرشه‌ وه‌ ، وه‌ده‌کرێ هه‌ندێ له‌ کۆپه‌ڕه‌و کاسه‌په‌ڕه‌ی گوڵ ببڕدرێت ، ته‌ به‌ری رووه‌که‌که‌ ببینرێت .
11- ده‌بێ که‌ش و هه‌وا گونجاو بێت .
12- ده‌بێ هه‌موو ئه‌وگوڵانه‌ ببڕدرێن که‌ کرداری دووڕه‌گکردنی بۆ ئه‌نجام نادرێت .
13- له‌هه‌ر هێشووه‌ک 3-4 به‌ر ده‌هێڵینه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی زیاد بوون .
14- کرداره‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌ک ئاودان و بژاری بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ین به‌ به‌رده‌وامی .
15 - کاتی پێگه‌یشتنی به‌ری ته‌ماته‌که‌ به‌ته‌واوی ، لێده‌کرێته‌وه‌ ، دوایی بۆ ماوه‌ی 3-5 رۆژ له‌شوینی سارد داده‌نرێ ئنجا له‌ناو مه‌نجه‌ڵی پلاستیکی داده‌نرێ و ده‌گوشرێ دوایی بۆ ماوه‌ی 1-2 رۆژ داده‌نرێ تاته‌واو ده‌ترشێ ئنجا به‌ئاوی رۆیشتوو ده‌شوورێ تا تۆوه‌کان خاوێن ببنه‌وه‌ له‌ بنی مه‌نجه‌ڵه‌که‌ کۆببنه‌وه‌ ، ئنجا تۆوه‌کان کۆده‌کرێنه‌وه‌ و وشک ده‌کرێن .
16- تۆی وشککراوه‌ هه‌ندێ پاکه‌ره‌وه‌ی که‌ڕووی لێ ده‌درێت و پاشان له‌ناو کیسی کاغه‌ز هه‌ڵده‌گیرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق