له کۆنه‌وه لادێکانی کوردستان مریشک به‌خێو ده‌که‌ن ، مریشكی خۆماڵی هه‌یه که کوردیه جۆره‌های هه‌یه مریشکی مل رووت و جاقی .... مریشک له‌کورده‌واری سه‌ره‌تا کورک ده‌بێ هێلکه‌ی بۆ کۆده‌کرێته‌وه ، ده‌بێ ئه‌و هێلکانه پیتێنراوبن توانای هه‌یه 15-20 هێلکه‌ی له‌بن بێت ، ئیتر له‌ژووری کادین یان کۆڵیت که تایبه‌ت بهمریشکه ، داده‌نرێته‌وه 21 رۆژ کڕدهکهوێت له‌سه‌ر هێلکه‌کان ئیتر له رۆژی 20 و 21 هێلکه‌کان ده‌تروکێن جووجکه‌ی جوان هه‌ڵده‌هێنن ، هه‌موو باڵنده‌یه‌ک که‌سه‌ره‌تا دێته ژیانه‌وه جوان نیه دوایی جوان ده‌بێت ، به‌ڵام جووجکه مریشک هه‌ر ساتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له هێلکه . تا 1 مانگ له‌ژێر چاودێری دایکیان ده‌بن دوایی به‌ره به‌ره خۆیان سه‌ربه‌ست ده‌که‌ن ، له 2-4 مانگی پێیان ده‌ڵێن باڕکۆکه دوایی 4-6 مانگی پێی ده‌ڵێن باڕکه له‌دوای 6 مانگی پێی ده‌ڵێن مریشک له 2ساڵ به‌سه‌ره‌وه پێی ده‌ڵێن سه‌ره‌مر.
السبت، 22 يونيو 2013
مه‌ڕ ناوه‌کانی به‌گوێره‌ی سووڕی ژیانی
مه‌ڕیش وه‌ک زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌کانی تر له سه‌ره‌تای پایز به‌به‌ران دێت (جووت ده‌بێت) ، دوای 5 مانگی ده‌زێت واته له کۆتایی شوبات یان سه‌ره‌تای ئادار ده‌زێ ، ئه‌و بێچووه‌ی ده‌یبی پێی ده‌ڵێن به‌رخ .
1- له ته‌مه‌نی 1 رۆژی تا 6 مانگی پێی ده‌ڵێن به‌رخ ئه‌و خوریه‌ی پێی وهیتی پێی ده‌ڵێن ( لوا ) که له‌ته‌مه‌نی 6 مانگی لێی ده‌بڕێته‌وه ئه‌وکاته هیچی تر پێی ناڵێن به‌رخ
2- له 6مانگی تاکوو یه‌ک ساڵ ، پێی ده‌ڵێن کاوڕ ، ئه‌گه‌ر نێر بوو کاوڕه نێری پێده‌ڵێن ، ئه‌گه‌ر مێ بوو کاوڕه مێی پێ ده‌ڵێن .
3- شه‌ک و به‌ردیل : له یه‌ک ساڵی تا دوو ساڵێ .
کاوڕ ئه‌گه‌رمێ بوو ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دارۆیشت پێی ده‌ڵێن (به‌ردیل) ، ئه‌گه‌ر به‌ردیل له‌پایز به‌رانی خوارد و دویا زا پێی ده‌ڵێن (به‌ردیله زا )، ئه‌گه‌ر نه‌زا پێی ده‌ڵێن (به‌ربوارد ) ، به‌ڵام جاریش هه‌یه کاوڕه‌مێ به کاوڕی به‌رانی ده‌خوا و پێی ده‌ڵێن (کاوڕه‌زا ) .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاوڕ نێر بوو ئه‌وه پێی ده‌ڵێن (شهك).
4- شه‌ک ئه‌گه‌ر ساڵێکی به‌سه‌رداسووڕایه‌وه واته له ته‌مه‌نی دوای دووساڵی تا سێ ساڵی پێی ده‌ڵێن (خرت).
5- مه‌ڕ دوای ته‌مه‌نی 2 ساڵی به به‌ردیله زا یان به‌ربواری ده‌گوترێ مه‌ڕ .
6- قه‌یره : له‌دوای ته‌مه‌نی 3 ساڵی به‌سه‌ر خرتدا ده‌گوترێ قه‌یره و به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ر له‌دوای 2 ساڵی به شه‌ک ده‌گوترێ به‌ران ، به‌ڵام شوان و پسپۆڕانی ئه‌و بواره باش لێکیان ده‌که‌نه‌وه ، به‌ناوی تایبه‌تی خۆیان بانگیان ده‌که‌ن ، وه مه‌ڕ چيند بزێ به‌وه ده‌ژمێردرێ بۆ نموونه ده‌ڵێن مه‌ڕی یه‌ک به‌رخه زا و دووبه‌رخه و ..... .
به‌رانیش که‌بووه قه‌یره بۆنموونه ده‌ڵێن به‌ران یه‌ک قه‌یره و دووقه‌یره ، واته ئه‌وه‌نده ساڵه به‌سه‌رقه‌یراتیه‌که‌ی داڕۆیشتووه .
بزن ناوه‌کانی به‌گوێره‌ی سووڕی ژیانی له‌کورده‌واریدا
لهپایزێ کاتێ بزن به‌ته‌گه دێت و جووت ده‌بێت له‌کۆتایی زستان ده‌زێ ؛
1- کار : هه‌رله‌و کاته‌ی له‌دایکه (بزنه‌که ) به‌رده‌بێته‌وه تا له شیر ده‌کرێته‌وه که نزیکه‌ی شه‌ش مانگی ده‌خایه‌نێ .
2- گیسک : له 6 مانگی تا یه‌ک ساڵی ته‌مه‌نی ، ئه‌گه‌ر مێ بوو پێی ده‌ڵێة ( گیسکه‌مێ) ، ئه‌گه‌ر نێر بوو پێی ده‌ڵێن ( گیسکهنێر).
3- چوشتیر و کوور : کاتێ ته‌مه‌نی له یه‌ک ساڵ تا ده‌بته دوو ساڵ ئه‌گه‌ر مێ بوو پێی ده‌ڵێن (چوشتیر) ئه‌گه‌ر نێر بوو پێی ده‌ڵێن ( کوور) .
4- چوشتیرزا : ئه‌گه‌ر ته‌گه‌ی خوارد له پایزێ پێی ده‌ڵێن (چوشتیرزا ) ، به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌یخوارد پێی ده‌ڵێن ( به‌ربوارد) ، وه هه‌ندێ جاریش گیسکه مێ ته‌گه ده‌خوات پێی ده‌ڵێن (گیسکه‌زا ).
5- نێری : ئه‌گه‌ر کوور ساڵێکی به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دارۆیشت پێی ده‌ڵێن (نێری). واته ته‌مه‌نی 2- تا ده‌بته 3 ساڵ .
6- ته‌گه : ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی نێریدا بڕوات پێی ده‌ڵێن ته‌گه .
7- بزن : ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی چوشتیرهزا بروات دوای ئه‌وه پێی ده‌ڵێن بزن .
هه‌ندێک زاراوه‌ی کوردی له‌بواری ئاژه‌ڵداری
جاشک : به‌و بێچووه ده‌گوترێ که‌له زاینی که‌ر په‌یداده‌بێت هه‌تا لهشیردهبێتهوه ، واته تاته‌مه‌نی ده‌بێته یه‌ک ساڵ.
کۆرهبژ : به جاشکی که‌ر و ماین ده‌گوترێ که ته‌مه‌نی له نێوان 1-2 ساڵه ، جا نێر بێ یان مێ .
ماکه‌ر و نێره‌که‌ر : له‌ته‌مه‌نی 2 ساڵی به‌سه‌ره‌وه چا نێربێت نێره‌که‌ره ، مێبوو ماکه‌ری پێ ده‌گوترێ .
هێستر (ئێستر ) : دایکی ماینه و بابی که‌ره که بۆ بار هه‌ڵگرتن زۆر به‌کاردێ ، خۆی نه‌زۆکه .ئه‌گه‌ر نێربوو هێستره نێره‌ی پێده‌ڵێن ، ئه‌گه‌ریش مێ بوو پێی ده‌ڵین (ماچه ).
ماین : دایکی ماینه و باوکی ئه‌سپه ، ره‌گه‌زی مێیه ، له ته‌مه‌نی دوای 3 ساڵیه‌وه پێی ده‌گوترێ ماین ، دوای چاککردن به 12 مانگ ده‌زێ ،بۆ غارغارێن و سوارچاکی به‌کاردێت .
ئه‌سپ : دایکی ماینه‌و باوکی ئه‌سپه ، ره‌گه‌زی نێره ، له‌دوای 3 ساڵیه‌وه پێی ده‌گترێ ئه‌سپ . بۆ غارغارێن و سوارچاکی به‌کاردێت .
جوانه ماین : که‌له‌دایکی بوو هه‌تا ساڵ ده‌سووڕێته‌وه ، ره‌گه‌زه‌که‌ی مێیه.
جوانه ئه‌سپ : که‌له‌دایکی بوو (ماین) هه‌تا ساڵ ده‌سووڕێته‌وه ، ره‌گه‌زه‌که‌ی نێره .
یێخته : ئه‌گه‌ر ئه‌سپ ره‌سه‌ن نه‌بوو ده‌ماری نێرایه‌تی ده‌پسێنن تاکوو توانای په‌ڕینی نه‌بێ و بۆکاری بارهه‌لگری به‌کاری ده‌هێنن .
بارگین: ئه‌گه‌ر ماین ره‌سه‌ن نه‌بوو ، به‌که‌ڵکی سوارسوارێن نه‌هات ئه‌وا باری پێ بارده‌که‌ن .
ناوه‌کانی چێڵ ( مانگا) له کورده‌واری به‌گوێره‌ی سووڕی ژیانی
چێڵ له دوای به‌كه‌ڵهاتنی پێویستی به 9 مانگه تا بزێ .
1- گۆلک : که‌له‌سکی دایکی هاته‌ده‌ره‌وه تا ساڵێك واته تا له‌شێر ده‌کرێته‌وه .
2- سه‌نگۆ و پانێر : له دوای له‌شیرکردنه‌وه‌ی واته دوای یه‌ک ساڵی تا 2 ساڵی ئه‌گه‌ر مێ بوو پێی ده‌ڵێن (سه‌نگۆ) ئه‌گه‌ر نێربوو پێیده‌ڵێن (پانێر)
3- مێنگین یان جوانه‌گا : له‌ته‌مه‌نی 2ساڵی تا 3 ساڵی ئه‌گه‌ر مێ بوو پێی ده‌ڵێن (مێنگین) ئه‌گه‌ر نێربوو (جوانه‌گایه) )
4- له دوای 3ساڵی ئه‌گه‌ر مێ بوو پێی ده‌ڵێن (چێڵ) ئه‌گه‌ر نێربوو پێی ده‌ڵێن (گآ)
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)