پشیلۆکه
به‌عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن هندباء یان خس البري يان طرخونناوی زانستی Taraxacum officinale
رووه‌کێکی سروشتیه له زۆربه‌ی وڵاتان خۆڕسک شین ده‌بێت ، باڵه‌که‌ی 30 سم ده‌بێ ،گه‌ڵاکانی هه‌ڵبڕاوه و کۆتایی گه‌ڵاکه‌ی وه‌ک که‌وانه ، گوڵه‌که‌ی زه‌رده و له مانگی ته‌موز و ئاب گوڵ ده‌کات ، به‌ره‌که‌ی شێوه‌یه‌کی خڕه و به تووکێکی باریکی نه‌رم دایپۆشیوه له‌گه‌ڵ با ده‌چێت به ئاسماندا و پێی ده‌ڵێن پشیلۆکه چونکه وه‌ک تووکی پشیله وایه ، که تۆوه‌که‌ی هه‌ڵگرتووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه تۆوه‌که بڵاو ده‌بێته‌وه . زیاتر له‌ده‌و رووبار و جۆگان شین ده‌بێ .
ره‌گو گه‌ڵاکانی به سوودن .
1- ره‌گه‌که‌ی بۆ چاکبوونی هه‌وکردنی جه‌رگ به‌سووده ، له‌ڕه‌گه‌که‌ی 2 که‌وچکی بچوک وه‌رده‌گیرێ تێکه‌ڵ به 2 په‌رداخ ئاو ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک ده‌کوڵێنرێ ، دوای پاڵاوتن هه‌ندێک له هه‌نگوین یان شه‌کری تێکه‌ڵ ده‌کرێ له به‌ر تاڵی ، ئنجا ئاماده‌یه بۆ خواردن ،ئه‌ویش به خواردنه‌وه‌ی چای ره‌گه‌که له ماوه‌ی 7-10 رۆژ هه‌ر رۆژێ 4-6 جار هه‌رجاره‌ی به‌رداخێکی ئاو . هه‌روه‌ها بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری خوێن .
2- هه‌روه‌ها هه‌ما چای ره‌گی رووه‌ک به سووده بۆ زه‌رداو به‌تایبه‌تی بۆ که‌مکردنی ئازاری زه‌رداو له کاتی به‌رد دروست بوون .
مه‌رداری
له کۆنه‌وه شوانی
کورده‌واری زانیاری ته‌واوی هه‌بوو له‌سه‌ر به‌خێوکردنی مه‌ڕوماڵات ئه‌وه‌ش
ئاساییه مرۆڤ له ئه‌نجامی کارکردنی رۆژانه ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌ست ده‌که‌وێت
.یه‌ک له‌و زانیاریانه مه‌ڕ و ماڵات به‌زستانان قه‌ت حه‌ز ناکات له کاتی رۆیشتن و له‌وه‌ڕ رووی له با بێت چونکه سه‌رمای ده‌بێت ، به‌ڵام له هاوینان حه‌ز ده‌کات رووی له بابێت ، تاکوو پله‌ی گه‌رمای له‌شی نزم بێته‌وه ، بۆیه کاتێ شوان له ده‌شت خه‌وی لێ بکه‌وێت ، که له خه‌و هه‌ستا و مه‌ڕه‌کانی نه‌مابن ، ئه‌وا به گوێره‌ی ئاراسته‌ی با و وه‌رزی ساڵ ، ده‌زانێت بۆ کام لا رۆیشتوون ، ئه‌گه‌ر زستان و سه‌رمابوو به پێچه‌وانه‌ی با ده‌ڕوات ، ئه‌گه‌ر هاوی بوو به‌گوێره‌ی ئاراسته‌ی با ده‌ڕواتن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق