هه‌وێرده
به‌عه‌ره‌بی : السمان
به ئینگلیزی : Quail
له خێزانی : مریشکه
Family : phasianide
ناوی زانستی : Coturnx Coturnx
باڵنده‌یه‌کی قه‌باره بچوکه و 18 سم درێژ ده‌بێ و ئه‌وانه‌ی کوردستان ره‌نگیان
زه‌ردێکی خاکی (رومادی) په‌ڵاویه ، کێشیان له نێوان 450-550 گم ده‌بێت ، توانای
فڕینی هه‌یه هاوینان دێته ئه‌وڕپاو ئاسیا زستانان کۆچ ده‌کات بۆ ئه‌فه‌ریقا ، چه‌ند
جۆری هه‌یه جۆری یابانی و جۆری ئه‌ورپی و جۆری ئه‌فریقی ،له بنچینه‌دا هه‌وێرده
ماڵی نه‌بوو به‌لام 200 ساڵ پێش ئێستا یابانیه‌کان ماڵیانکردن ، ئێستا له‌لایه‌ن
خاوه‌ن باڵنده‌کانه‌وه په‌روه‌رده‌ده‌کرێن له په‌ڕه‌ولگه‌کان (دواجن) ، بۆ مه‌به‌ستی
گۆشت و هێلکه ، به‌تایبه‌تی گۆشتی لای خه‌ڵک په‌سنده‌و پرۆتینی بێ کۆلیسترۆله ،
هێلکه‌ی زۆرده‌کات ساڵانه 250- 300 هێلکه ده‌کات ، له‌کوردستان به‌تایبه‌تی له
پێده‌شته‌کانی هه‌ولێر و که‌رکوک و گه‌رمیان به‌به‌هاران په‌یداده‌بن تاکو زستان ،
له‌ده‌شتی که‌ندێناوه (دیبه‌گه) وه‌ختی دروێنه‌ی گه‌نم و جۆ ده‌بینرێن ، به‌لام
له کوردستان تا ئێستا وه‌ک کاری ئابووری له په‌ڕولگه به‌خێو ناکرێن .
کاتێ کورک ده‌بیت به 14-17 رۆژ هێلکه‌کانی ده‌تروکێن ، هێلکه‌ی خاکی یان
سپی ده‌نکداری گه‌وره‌یه ، به 45 رۆژ ته‌واو فه‌راقه ده‌بێت و بۆ خواردن ده‌شێت
، ته‌مه‌نی هه‌تا 10ساڵ ده‌بێت .
ده‌کرێ لای ئێمه‌ش بیر له په‌روه‌رده‌کردنی بکرێته‌وه له په‌ڕه‌ولگه‌کان
چونکه:
1-
گۆشتی خۆش و په‌سنده‌و بێ کۆلیسترۆله .
2-
هێلکه‌ی زۆرده‌کات رۆژانه هێلکه ده‌کات هێلکه‌شی بۆخواردن و کاری پزیشکی ده‌بێت .
3-
به 6 هه‌فته گه‌وره‌ده‌بێت و بۆ فرۆشتن ده‌شێت
.
4-
تێچووی که‌مه .
5-
شوێنی که‌م ده‌گرێ ( له شوێنی یه‌ک مریشک
8-10 هه‌وێرده به‌خێو ده‌کرێت)
وه‌به‌رهێنانی کارێکی تازه‌یه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق