کشتوکاڵناسی له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا
به‌شی یه‌که‌م
شتێکی به‌ڵگه نه‌ویسته ،ئه‌و زانسته‌ی که ئێستا ئێمه له هه‌موو بواره‌کانی ژیان سوودی لێ وه‌رده‌گرین ، به‌رهه‌می رۆژێک و ساڵێک و یاخود هی ته‌نها کۆمه‌ڵه مرۆڤێک نیه ، به‌ڵکو ده‌توانین بڵێین به‌رهه‌می هه‌زاران ساڵه و هی گشت مرۆڤایه‌تیشه ، گه‌لی کوردستانیش ساڵانێکی له مێژه له زێده‌که‌ی خۆی خه‌ریکی کاری کشتوکاڵیه و به‌کۆنترین گه‌لیش داده‌نرێ که مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ به‌روبوومی گه‌نم و جۆ دا کردووه ، دۆزراوه‌کانی گوندی چه‌رمۆش باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ قسه‌کانمان .
له‌گه‌ڵ داگیرکردنی کوردستان له دوای رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی (میدیا) وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته،قه‌واره‌ی سیاسی خۆی نه‌بووه ، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ک گه‌لێکی نه‌خوێنده‌وار ماوه‌ته‌وه ، به‌ڵام له زۆر بواری ژیان ئاستی هۆشیاریان به‌رزبووه ، به‌تایبه‌تی له بواری کشتوکاڵدا ، هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ش که بۆمان ماوه‌ته‌وه لاباب و باپیرانمان به‌شێوه‌ی قسه‌ی ده‌ماوده‌م بووه ، واته ده‌خرێته خانه‌ی فۆلکلۆره‌وه ، قسه‌یه‌کی نه‌سته‌قیش هه‌یه ده‌ڵێ ، ئه‌و میله‌ته‌ی نه‌خوێنده‌واره له فۆلکلۆردا ده‌وڵه‌مه‌نده ، هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ی کورد له رووی فۆلکلۆره‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه ده‌مانه‌وێ ئاماژه پێبکه‌ین کشتوکاڵناسیه له کۆمه‌ڵگای کۆنی کورده‌واریدا ، چونکو وه‌ک پێشتر گوتمان کورد له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یانی مێژوو خۆی به‌کاری کشتوکاڵی ئاشنا کردووه ، به‌ڵام زانیاریه‌کان به ده‌م بۆمان به‌جێ ماوه نه‌ک به نووسین ، که چ خۆی له په‌ندی پێشینان دابێت یان هۆنراوه‌ی فۆلکلۆری یان قسه‌یش نه‌سته‌ق .
لێره‌دا ئێمه چه‌ند گیشه‌یه‌ک ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و جۆخینه و به‌هیوای ئه‌وه‌ین که‌سانی دڵسۆز زانیاریه‌کان زێده‌تر بکه‌ن.
مانگی کوردی :
کورد ناوی زۆربه‌ی مانگه‌کانی ساڵی له‌سه‌ر بنچینه‌ی کشتوکاڵی ناوناوه ، هه‌رمانگێکیش جۆره کارێکی کشتوکاڵی تیادا بره‌وبووه ، بۆنموونه
1- یه‌که‌م مانگی کوردی (نه‌ورۆز) که ئاداریشی پێ ده‌گوترێ واته مانگی ئاو+دار که له 23/3 ی مانگی زاینی ده‌ست پێده‌کات ، واته له‌و مانگه ئاو و دار زۆر ده‌بێت ، یان دار ئاوی له ناو زۆرده‌بێت و جووله ده‌کات ،هه‌روه‌ها له هه‌ندێ شوێن به مانگی ئادار ده‌گوترێ خاکه‌لێو (ئاخه‌لێو ) ، چونکه له‌و مانگه‌دا ئاژه‌ڵ لێوی به خاک‌دا ده‌خشێنێ بۆ له‌وه‌ڕ.
2- دووه‌م مانگی کوردی گوڵان که له 21/4 ده‌ستپێده‌کات واته له‌و مانگه‌دا گوڵ زۆر ده‌بێت .
3- سێیه‌م مانگی کوردی جۆزه‌ردان ،واته له‌و مانگه‌دا جۆ زه‌ردده‌بێت .
4- چواره‌م مانگ پووشپه‌ڕ : واته له‌و مانگه‌دا گیا وشک ده‌بێ و ده‌بێته پووش و لو وشکیان ده‌په‌ڕی .
5- پێنجه‌م مانگ خه‌رمانان ( جۆخینان) : له‌ومانگه‌دا به‌روبووم کۆده‌کرێته‌وه له جۆخین
6- دوای ئه‌وه مانگی گه‌لاوێژ : که له‌و مانگه‌دا ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ هه‌ڵدێ ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی گه‌لاوێژ چله‌ی هاوین کۆتایی دێ و زه‌ویش شێداری به‌خۆیه‌وه ده‌هێڵته‌وه .
7- ئنجا مانگی ره‌زبه‌ر دێت : واته ره‌زی میوه‌جاته‌کانی هاوینی به‌ری ده‌گرێ .
8- پاشان گه‌ڵارێزان دێت : که که‌ڵای دارودره‌خته هه‌ڵوه‌ریه‌کان هه‌ڵده‌وه‌رێ .
9- ئنجا سه‌رماوه‌ز دێت : که ئاووهه‌وا سارد ده‌بێت .
10- ئنجا به‌فرانبار دێت : که به‌فر ده‌بارێ .
11- ئنجا ڕێبه‌ندان دێت : که له‌به‌ر زۆری به‌فر و باران له چیاکان رێگاکان ده‌گیرێت .
12- له کۆتاییدا ڕه‌شه‌مێ : که گیانه‌وه‌ری مێ به‌ره‌وکاری جووتبوون ده‌چێ و ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
به‌شی دووه‌م
هه‌فته‌کان له دوو مانگی زستان دا
1- به‌ند و به‌ندرخه: له هه‌فته‌ی به‌ندی ده‌چینه ناو چله‌ی زستانێ ، بۆیه پێیان گوتووه به‌ند چونکه سه‌رما ده‌ست پێ ده‌کات و به‌ند ده‌بێ ، له‌هه‌فته‌ی به‌ندرخه هه‌ر زۆر سه‌رماتر ده‌بێ .
2- مێره‌م و ئۆغه‌ن : هه‌فته‌ی مێره‌م ئاوی ده‌مه‌یێنێ به‌ڵام ئۆغه‌ن ده‌یشکێنێ .
3- پیت و پاڵۆز : زۆر که‌ش و هه‌وا گرژ ده‌بێ
بۆ نموونه گوتوویانه پیت و پاڵۆز ساڵ بوو ئاڵۆز واته له‌و دوو هه‌فته‌یه هه‌وا دژ‌و ناخۆش ده‌بێ
یان له پیت له‌خۆی ریت واته هێنده سه‌رما ده‌بی تۆشی نه‌خۆشی سکچوون ده‌بی .
یان پیت پیتی کرد ساڵی فیت کرد .واته هێنده سارد ده‌بی ئه‌و هه‌فته‌یه ئیشی ساڵێک ده‌کات
ده‌ڵێن له 3 ی پاڵۆزێ سه‌گ گه‌رمای ده‌بێ و دێته به‌ر سێبه‌رێ .
4- خدر و ئه‌لیاس : سه‌رما به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ده‌چێت چله‌ی زستان ته‌واو ده‌بێ .
گوتوویانه : خدر و ئه‌لیاس ساڵ‌بوو خه‌لاس ، واته که ئه‌و هه‌فتانه هات ساڵ سه‌رمای نامێنێ
یان که‌هات خدر ئه‌رد ده‌بێ په‌نگر په‌یدابێ که‌نگر
واته که هه‌فته‌ی خدر هات زه‌وی و که‌ش و هه‌وا گه‌رم ده‌بێ به‌مه‌ش ده‌کرێ ده‌ست به‌کاری کشتوکاڵی بکرێ ، وه رووه‌کی که‌نگر له ده‌شت و ته‌لانه‌کان سه‌ر ده‌ردێنێ و به‌که‌ڵکی خواردن دێت .
له 15 ی کانوونی دووه‌م سه‌ره‌تای چله‌ی زستانه که ده‌کاته 25 به‌فرانباری کوردیه .
یان چله‌ی زستانیان کردۆته دوو به‌ش له 21 رۆژی یه‌که‌م که پێیان گوتووه بیست و یه‌که‌ی گۆران : بۆیه گوتوویانه :
له بیست و یه‌کی گۆرانی
که‌ری برده سه‌ر کانی
کورتانی هیناوه به‌شانی
واته هێنده سه‌رما ده‌بێت ئه‌گه‌ر خاوه‌ن که‌ر که‌ری بباته ده‌ره‌وه له‌سه‌رمان که‌ره‌که‌ی ده‌تۆپی
ته‌نها کورتانه‌که‌ی بۆ ده‌مێنته‌وه که بهێنته‌وه ماڵ .
یان گوتوویانه :
بیست و یه‌کی گه‌ڵام 21ۆرانێ
بزن له‌سه‌ر کارێ نابانێ
واته له سه‌رمان بزن ناتوانێ شیر بداته بێچووه کاری خۆی
بیست و یه‌ک رۆژه‌که‌ی تر ناویان لێناوه بیست و یه‌که‌ره‌ی هه‌رمن بۆیه گوتوویانه :
بیست و یه‌که‌ره‌ی هه‌رمن هه‌رمن
ئه‌وه‌ی له پاش زستانێ ماوه خه‌می من
واته له پاش 21 رۆژه‌ی گۆرانی سه‌رما نامێنێ که داخلی بیست و یه‌که‌ره‌ی هه‌رمن هه‌رمن ده‌بین سه‌رما به‌ره‌و نه‌مان ده‌چی .
به‌شی سێیه‌م
کاته هه‌ستیاره‌کانی کاری کشتوکاڵی
هه‌ر چه‌نده به نووسین زانیاریه کشتوکاڵیه‌کانی و باب و باپیرانمان لانیه به‌ڵام ده‌ماو ده‌م به وته‌ی به نرخ یان به هۆنراوه‌ی فۆلکلۆری بۆمان ماوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌و کاتانه‌ی که پێویسته ئاگاداری بین بۆ نموونه :
کوریکی گاگرۆ ..... به‌هاری هینا به‌درۆ ...... نه‌ماست ده‌بێ نه‌فرۆ
گاگرۆ گوڵێکی خۆڕسکه پێش هاتنی به‌هار په‌یداده‌بێت به چه‌ند رۆژێک واته له کۆتایی مانگی شوبات په‌یداده‌بێت ، زۆر که‌س واده‌زاننن به‌هار هاتووه بۆیه ئه‌و گوڵه په‌یدابووه ، جا نه‌ماست ده‌بێ نه فرۆ که یه‌که‌م شیری مه‌ڕه‌زایه .
له هه‌ژده‌ی ئادارێ ...... مه‌له‌ک دێته خوارێ ...... ده‌نگ ده‌کا له بوارێ
واته له 18ی ئادارێ وه‌رزی به‌هار ده‌ست پێ ده‌کات و سه‌رما نامێنێ ئه‌و حسابه زیاتر بۆ ناوچه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر و گه‌رمیان ده‌بێ .
یان گوتوویانه :
له هه‌ژده‌ی ئادارێ ..... به‌فر بکه‌وێ هه‌تا گێی دارێ .... نامێنێ هه‌تا ئێوارێ .
واته له 18 ی ئادارێ به دواوه ئه‌گه‌ر به‌فر زۆریش ببارێ هه‌تا به‌رزایی دره‌ختیش بی به لام تا ئێواره ده‌تاوێته‌وه چونکه زه‌وی گه‌رم بووه و تینی گه‌رما زۆر ده‌بێت .
یان گوتراوه :
له هه‌ژده‌ی نیسانێ ......... گیشه له ئه‌ردی کلۆ له ئاسمانێ
واته له 18 ی نیسانێ دروێنه‌ی جۆ ده‌ست پێ ده‌کات ، کلۆ (کوله) به‌دیار ده‌که‌وێ .چونکه پێشتر له کوردستان دروێنه‌ی گه‌نم و جۆ به داس بوو بۆیه کاتی زۆری پێویست بوو ، جا له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان جۆ زه‌رد ده‌بوو ده‌ستیان به‌دروێنه‌ی ئه‌و به‌شه ده‌کرد که زه‌ردبووه ، تا رۆژانه به‌شه‌کانی تریش زه‌رد ده‌بوو ، گیشه مانای کۆمه‌ڵکردنی قه‌دو گه‌ڵای جۆی درواوه‌یه له ناو په‌رێز .
یان گوتوویانه :
ئادار ناچی بێ دۆ ....... نیسان ناچێ بێ جۆ
واته دۆ له مانگی ئادار په‌یداده‌بێ ، به‌وه‌ی له‌وه‌ڕ زۆرده‌بێ و شیریش زۆر ده‌بێ ، وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا له نیوه‌ی مانگی نیسان دروێنه‌ی جۆ به داس ده‌ستی پێ ده‌کرد .
یان گوتوویانه :
ئه‌گه‌ر ئادار نه‌ینی خه‌ته‌رێ ..... نیسان نه‌ینی زه‌ره‌رێ ..... چه‌نگی ده‌ستی ده‌بێته باری که‌رێ
واته ئه‌گه‌ر له ئادار و نیسان بارانی باش ببارێ و له نیسان ته‌زره‌و مێروو و نه‌خۆشی زیان به ده‌غڵ و دان نه‌گه‌یه‌نێ ، ئه‌وا ئه‌و چه‌نگه گه‌نمه‌ی که له کاتی چاندن وه‌شێنراوه به زه‌ویه‌که ، ئه‌وا له‌کاتی به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌مه‌که بڕه‌که‌ی بۆ باری که‌ر زۆر ده‌بێت که مه‌به‌ستی تا فه‌رده‌یه‌ک گه‌نم و جۆ ده‌بێ که باری که‌رێیه .
به‌شی چواره‌م
ئه‌و ساڵانه‌ی باران به‌ڕاده‌ی پێویست نه‌باریوه ، یان له‌کاتی به‌هارێ وه‌ختی به‌باڵابوون و گوڵگرتنی گه‌نم و جۆ ، باران نه‌باریوه به‌س که‌ش و هه‌وا شێ‌دار ده‌بێ و بای فێنک هه‌ڵده‌کات ، بۆیه گه‌نم و جۆ به‌هۆی ئه‌و بایه فێنکه گوڵیان گرتووه‌و تۆوه‌کانیهه‌ن له ژماره هه‌م له قه‌باره گه‌وره ده‌بن ، بۆیه گوتوویانه :
ساڵی خوبزه‌لهه‌وایێ ........... گه‌نم زۆرتره له کایێ
واته ئه‌وساڵه‌ی گوڵی گه‌نم به هۆی هه‌وی شیداره‌وه قه‌باره‌ی گه‌وره‌ده‌بێ ، بڕی گه‌نمه‌که زۆرتره له بڕی کاو پووشه‌که.
یان گوتوویانه :
قرشه بۆشه ........کوڕ و کاران که‌یف خۆشه
قرشه واته گه‌نمی دووراوه که‌کاتی خۆی به‌داس ده‌دووراوه که به‌قه‌د و گه‌ڵاو گوڵه‌وه له‌ناو په‌رێز داده‌ندرا یان ده‌هێندرا جۆخین بۆ کوتان به جه‌نجه‌ڕ ، جا ئه‌و هه‌موو کارانه کوڕ و کچ ده‌یانکرد له‌گه‌ڵ ماندیبوونه‌که جۆرێک له خۆواته شیان لێده‌دیت ، له گۆرانی گوتن و دڵداری و چاوجاوانێ . واته ئه‌وکاته‌ی قرشه زۆره ( گه‌نم و جۆ ساڵی هات ده‌بێت ) کوڕوکاڵ که‌یف خۆش ده‌بن .
یان گوتوویانه :
سێ شت خۆشه به‌ساردی .............. فرۆ و ماست و کاردی
فرۆ یه‌که‌م شیری مه‌ڕه زایه که تۆزێک ده‌کوڵێنرێ، خواردنی زۆر خۆشه . جا به‌ساردی خۆشه ، ماست و کاردیش هه‌مان شت خواردنیان به ساردی خۆشتره .
یان گووتوویانه :
که‌نگر و ماست هه‌ریه‌که به‌واده‌ی خۆی
ئه‌وه وه‌ک په‌ند بۆ ئامۆژگاری ده‌گوترێ ، واته هه‌ر شته و له کاتی خۆی ئه‌نجامی بده‌ی باشه نه‌ک پێش و پاشی بخه‌ی .
یان گوتوویانه :
په‌ره‌که‌ت ........ جۆخین که‌ت
واته هه‌رکاتێ بارانی په‌ڵه باش ببارێ له وه‌ختی خۆی ئه‌وا ده‌غڵ ودان باش ده‌بێ و خه‌رمان (جۆخین) به‌ره‌که‌تی زۆر ده‌بێ .هه‌ردوو بارانی په‌ڵه یه‌کیان له پایز ئه‌وی تر له به‌هار ، مسۆگه‌رکردنی به‌رهه‌مهێنانیان ده‌دا ده‌سط جوتیار .
یان گوتوویانه :
لۆقان باوێ ...... نۆکان باوێ
واته بۆ جاندنی نۆک پێویسته دووری نێوان چاڵه‌کانی تۆوچاندن زۆربێت . واته هه‌نگاوی گه‌وره‌باوێ له کاتی پێداکردنی نۆک به

زه‌وی بۆ
چاندن .
یان گوتوویانه نۆک ده‌ڵێ بارانه‌کم که‌مه دووشم زۆره
واته نۆک رووه‌کێکی دێمیه زۆری پێویسته به ئاوی باران نیه ، یان دوو بارانی تێر و ته‌سه‌ل زۆریشه بۆی .
یان گوتوویانه :
نۆک ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر چاو و زاران نه‌بێ هه‌تا جوتیار ده‌چته ئه‌وسه‌ری شین ده‌بم .
مانای وایه نۆک ئه‌گه‌ر له‌خاکی شیدار چاندت یه‌کسه‌ر به‌زوویی شین ده‌بی .

به‌شی پێنجه‌م
مێژوو گه‌واهی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌دات که
باپیرانی ئێمه هه‌ر له‌به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه گرنگیان به کشتوکاڵ داوه ، ئه‌وه
دۆزراوه‌کانی گوندی چه‌رمۆ ده‌یسه‌لمێنێ که پێش له 10 هه‌زار ساڵ که‌سانی نیشته‌جێ
بوونه و گه‌نم و جۆیان ناسیوه و چاندوویانه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وا و
خاکه‌که و هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو و به‌تایبه‌تی 2 زێی گه‌وره هانده‌ری پله یه‌ک
بوونه بۆ گرنگی دان به کشتوکاڵ و ئاأه‌ڵ به‌خێوکردن .
بۆیه وته و زانیاریان له دوای خۆوه بۆ نه‌وه‌کانیان جێهێشتووه ، ئنجا کراوه‌ته په‌ند ، ئه‌و په‌ندانه‌ی من کۆمکردوونه‌ته‌وه زانستی کۆنی کشتووکاڵین ، به‌زمانی ساده گوتراون ، ده‌کرێ ئێستاش هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین و سوودی لێ وه‌ربگرین ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌لتوورێکی زانستی کۆنی کورده . جار هه‌یه ئه‌و په‌ندانه به زمانی کشتوکاڵی گوتراون ، به‌ڵام بۆ گوزارشتکردنیش بووه له کارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان رامیاری یان ژیاری .
1- جوتیار ئه‌رد ناسه نه‌ک ساڵ ناس.
واته جوتیار زه‌وی باش و خراپ لێک ده‌کاته‌وه ، ده‌زانی هه‌ر زه‌ویه و بۆ چ به‌روبوومێک به‌که‌ڵکه ، به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ر که‌ش و هه‌وا نیه واته نازانێ که‌ی باران ده‌بارێ یان بڕی بارانی ساڵی داهاتوو چه‌نده ، یان به‌فر و ته‌زره‌و شه‌خته و گه‌رمایی چۆن ده‌بێ ، واته وه‌ک ئێستا نه‌بووه پێشبینی که‌ش و هه‌وای زۆر به‌که‌می زانیوه .
2- هه‌ر لاتێک و وڵاتێک .
لات واته هێڵی جووتکردن ، هه‌ر هێڵی جووتکردن لای جوتیاری کورد وه‌ک وڵاتێک بووه ، خۆشیویستووه و به‌ته‌واوی گرنگی پێداوه و . به‌مانایه‌کی تریش ئه‌گه‌ر گرنگی به لاتێکی زه‌وی بده‌ی ئه‌وه له‌وانه‌یه وڵاتێک ئاوه‌دان بکاته‌وه به هه‌بوونی به‌روبووم.
3- گیا ئه‌وه‌یه به‌ده‌می بزن خۆش بێت .
واته هه‌ر گیایه‌ک ئاأه‌ڵ بیخوات و به‌ده‌می خۆش بی ئه‌و گیایه به‌سووده .
4- ماستی پایزان بده عه‌زیزان .
له پایزدا چونکه گیا‌و له‌وه‌ڕ که‌م ده‌بێته‌وه ، وه مه‌ڕ و ماڵاتیش شیریان که‌م ده‌بێت ، بۆیه ماستیان که‌م ده‌بێت ، هه‌میشه شتی که‌م هه‌بوو و به‌س ده‌درێته خۆشه‌ویست و ئازیزان .
5- باران بباری ئاشیان ده‌گه‌ڕێ ....... باران نه‌بارێ جۆتیان ده‌گه‌ڕێ
واته به‌هۆی باران و ئاوی زۆر ئاشی ئاو به‌کار ده‌خرێ ، به‌ڵام جووتکردن ئه‌وکاته ده‌کرێ که هه‌وا خۆشبیت و زه‌وی ته‌ڕ نه‌بێت .
ئه‌و په‌نده بۆ گوزارشت له کاری کۆمه‌ڵایه‌تی دێت ، که ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سه‌رمایه و پێگه‌ن ، له‌هه‌ر حاڵێک بێت ئیش وکاریان ده‌سوڕێ ، قه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیان ناکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه .
6- شه‌ڕ له شۆیێ ...... نه‌ک له تۆیێ
شۆ بریتیه له‌و زه‌ویه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵ یان له پایز یه‌که‌م کێڵانی تێداده‌کرێ ، دوای ئه‌وه دانه‌وێڵه‌که‌ی لێ ده‌چێنرێ، (تۆ )واته ئه‌وکاته‌ی به‌رووبوومه‌که کۆده‌کرێته‌وه .
ئه‌و په‌نده بۆ کاری رۆژانه گوتراوه ،واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌کاتی کارکردن و سه‌ودایی ،باهه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کار و به‌ڵێنه‌کان ساغ بکاته‌وه نه‌ک له کۆتایی ، چونکه ئه‌و کاته له‌وانه‌یه کێشه دروست بێ.

به‌شی شه‌شه‌م
کورده‌واری
گوتوویانه :
پێروو
ئاوابوو ......... نیسک ساوابوو
پێروو دوو ئه‌ستێره‌نه له کن یه‌ک ، له‌گه‌ڵ
ته‌رازوو ناوییان زۆر به‌یه‌که‌وه دێت چونکه له ته‌ک 3 ئه‌ستێره‌که‌ی ته‌رازوون وه‌ک ده‌ڵێن پێروو و ته‌رازوو
واته
کاتێ پێروو بزر ده‌بێت ، نیسک تازه چێنراوه‌و چه‌که‌ره ده‌کات ، مامز و بزنه
کێوی جووت ده‌بن .
شۆ
مه‌یکه به تۆ .... ئه‌گه‌ر کردت به‌تۆ ..... بیکه به جۆ
شۆ ئه‌و زه‌ویه‌یه هه‌موو ساڵێ ده‌چێنرێ ، بێ
ئه‌وه‌ی ببێته به‌یار ته‌نها دوای دروێنه‌ی هاوین یه‌ک کێڵانی بۆ ده‌کرا و له پایز ده‌چێندراوه
واته زه‌وی شۆ باش نیه بیچێنی له چاو وه‌رد به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر چاندیشت بیکه
به جۆ ، چونکه جۆ پێویستی به زه‌وی که‌متر پیت هه‌یه له چاو گه‌نم
شۆ
به شۆ ...... گلێخه به بنه‌تۆ
واته
ئه‌گه‌ر گه‌نمان له ناو زه‌وی شۆ چاند ئه‌وه به‌رهه‌می که‌م ده‌بێت ،ئه‌گه‌ر بنه‌تۆی
خۆی بکاته‌وه و پڕ ده‌بێت له تۆوی گیای زیانبه‌خشی وه‌ک گلێخه .
وه‌رد
..... له‌سه‌ر به‌رد ....... ساحێبی ناکا نامه‌رد
وه‌رد
ئه‌و زه‌ویه‌یه ساڵێک به به‌یاری ماوه‌ته‌و دووجار له پێش وه‌رزی چاندن کێڵانی
بۆ کراوه ، واته له پایز و به‌هاری ساڵی پێشوو کێڵانی بۆ ده‌کرێ ، ئنجا له
کاتی چاندنیش ده‌کێڵرێته‌وه ، به‌مه زه‌ویه‌که گژوگیای زیانبه‌خشی که‌م ده‌بێت
و به‌پیت و به‌ره‌که‌ت ده‌بیت له به‌رئه‌وه‌ی کراوه‌ته به‌یار و ماندووی حه‌ساوه‌ته‌وه
، بۆیه گوتوویانه ئه‌گه‌ر زه‌وی وه‌ر بکه‌یته گه‌نم و جۆ ئه‌وا به‌رهه‌می زۆرده‌بێت
و خاوه‌نی رووسوور ده‌کات .
دۆ
زۆره ...... که‌شک بۆره
که‌شک
بریتیه له خواردنێکی کۆنی کورده‌واری وه‌ک کوبه‌یه له دۆی وشک کراوه دروست ده‌کرا
،که‌واته هه‌ر ساڵێک دۆ زۆربی که‌شکیش زۆربووه .
به‌ره‌به‌ره
....... ماست ده‌بی به‌که‌ره
مانای
ماست ده‌بێ به‌که‌ره به هێواشی ، ئه‌وه وه‌ک په‌ندیش بۆ کاری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کاردێت
.
ئه‌رێ
ڕاسته ..... که‌ره له ماسته
نه‌وه‌ڵڵا
درۆیه ..... که‌ره له دۆیه
که‌ره
واته چه‌وری ناو ماست ،پاش ئه‌وه‌ی ماسته‌که له ناو مه‌شکه ده‌هه‌ژێندرێ ، دۆ
و که‌ره‌ی لێ په‌یداده‌بی .
مار
به‌دۆیه ....... دۆش تام سۆیه
واته
ئه‌و ماڵه‌ی دۆی زۆره و دۆیه‌که‌شیان تام سۆی لێ دێت ، دۆی تام سۆ خۆشه و په‌سنده
.
گیا
حوسێنه ..... چۆڕ چۆڕی لێ بستێنه
گیاحوسێنه
جۆره گیایه‌که که په‌یدا ده‌بێت و بزن ده‌یخوات ،به‌مه شیری له گوانی په‌یداده‌بێت
. ده‌توانی که‌م که‌مه‌ی بدۆشی .
له
دورنه‌ی په‌رێزت پاک بێ ...... لای گه‌وران
زمانت چاک بێ
واته
دروێنه‌ت جوان بێ و هیچ به‌جێ نه‌هێڵی ،لای ئاغا و سه‌ره‌ک عه‌شیره‌ت و پیاوی مه‌سوول
زمانت به چاکه بگه‌ڕێ و قسه‌ی خراپ له‌سه‌ر که‌س مه‌که .
وه‌ردی
به که‌سته‌ک ...... به‌رخی به پشته‌ک
ئه‌و
زه‌ویه‌ی وه‌رد بێ و که‌سته‌کی زۆربێ و به‌رهه‌می باش ده‌بێ ، هه‌روه‌ها به‌رخێکیش
پشتی ئه‌ستوور بێ دوایی مه‌ڕی باشی لێ هه‌ڵده‌که‌وێ .
نانت
جۆبی ...... منه‌تی که‌ست له‌سه‌ر نه‌بی
وه‌ختی
خۆی خه‌ڵکی هه‌ژار نانی جۆی ده‌خوارد چونکه خۆ هه‌رزانتر بوو له گه‌نم ، ئه‌و په‌نده‌یه‌ش
بۆیه گوتراوه با شتی به که‌می و به‌خراپی بخۆی به‌س خه‌ڵک منه‌تت له‌سه‌ر نه‌کات.
ئه‌گه‌ر
بزنم نه‌دیتبی له په‌رێزێ ..... خۆ قشپلم دیتیه له هه‌وێزێ
بزن
له ناو په‌رێزێ له خه‌ڵکی گوندی دووره ، به‌ڵام هه‌وێز له ناو گوندیه هه‌موو
که‌سی گوند ده‌یبینی ، ئه‌وه‌ش په‌نده .
ئه‌گه‌ر
هه‌ور رۆیی لۆ بادینان ...... بڕۆ کونه کادینان
ئه‌گه‌ر
هه‌ور ڕۆیی لۆ شاره‌زوور ..... بڕۆ لۆ ڕێی دوور
واته
ئه‌گه‌ر هه‌ور بۆ باکووری رۆژئاوا رۆیشت ، ئه‌وا بارانی به خوڕم ده‌ینی ، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر بۆ بآشووری ڕۆژهه‌ڵات ڕۆیی ئه‌وا بارن بشبارێ جێگای مه‌ترسی نیه ، ئه‌و
په‌نده به نسبه‌ت ده‌شتی هه‌ولێر ده‌بێت .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق