قوڕاده
قوڕاده یان که‌وه‌ری خۆڕسک ، رووه‌کێکی گیاییه له خێزانی زه‌نبه‌قیه ناوی
زانستی Allium
Porrum له خواردن له پیاز نزیکه شێوه‌ی له
که‌وه‌ری ماڵی ده‌چێت ،له زۆربه‌ی وڵاتان خۆڕسک شین ده‌بێت ، له‌کوردستان له به‌هاران
له دوای نه‌ورۆز خۆڕسک شین ده‌بێ تا کۆتایی نیسان گوڵ ده‌گرێ گوڵه‌کانی سپی یان
په‌مبه‌ی کاڵ ، ئه‌و مێسهه‌نگینه‌ی شیله‌ی گوڵی قوڕاده بکاته هه‌نگین هه‌نگوینه‌که‌ی
به به‌ها ده‌بێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ تۆزێ له خواردندا گه‌رم ده‌بێ و له ژێر زه‌وی
سه‌لک ده‌کات وه‌ک پیاز به‌ڵام بچووکه و هه‌روه‌ها یه‌ک قه‌دی سه‌ره‌کی هه‌یه
6-7گه‌ڵا هه‌ڵده‌گرێ که گه‌ڵاکان وه‌ک که‌وه‌ر درێژ‌و تۆزێ پانن ، گه‌ڵاو قه‌د و
سه‌لکی پیازه‌که‌ی ده‌خورێ ، کرمکوژ و هه‌رسڕه‌وان و میزهێنه‌ره‌و بۆ که‌م خوێنیش
سوودی هه‌یه به‌وه‌ی خرۆکه سووره‌کان زیاد و چاڵاک ده‌کات، له ناو کورده‌واری
له کۆنه‌وه قوڕاده له گه‌ڵ ساوار و تۆڵکه ماست وه‌کوو سه‌وزه ده‌خورێ .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق