الأحد، 28 أبريل 2013

هه‌ندێ زاراوه‌ی کشتوکاڵی کاتی دروێنه‌


 1- سواره‌ (سواڵه‌) : ئه‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ درواوه‌یه‌ بوو که‌ پڕ به‌ده‌ستی چه‌پی سه‌پان بوو له‌ زه‌وی داده‌نا .

2- قه‌یناغ :په‌نجه‌ کێش که‌ له‌ ته‌نه‌که‌ دروست ده‌کرا له‌ په‌نجه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌کێشا تاکوو درك و داڵ په‌نجه‌یان بریندار نه‌کات .

3- داس : ئه‌و ئامرازه‌ بۆ دروێنه‌ به‌کار ده‌هات .

4- په‌رێز : ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ بووکه‌ پاشماوه‌ی به‌روبوومی گه‌نم و جۆ ی تێداده‌ماوه‌ .




دروێنه‌

له‌ کوردستان له‌سه‌ره‌تای پایز گه‌نم و جۆیان به‌ رووبه‌ری فراوان ده‌چاند و له‌ کۆتایی مانگی نیسان ده‌ستیان ده‌کرد به‌ دروێنه‌ی جۆ و له‌ نیوه‌ی مانگی مایس هی گه‌نم ، چونکه‌ گه‌نم دره‌نگتر پێ ده‌گات چونکه‌ به‌ داسی بوو پێویستی به‌ کاتی زۆر هه‌بوو . به‌ڵام ئێستا به‌ئامێر ده‌دروێته‌وه‌ بۆیه‌ جۆ له‌دشتی هه‌ولێر و گه‌رمیان له‌ نیهوه‌ی مانگی مایس و گه‌نم له‌ سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران .
له‌ کاتی دروێنه‌ش گۆرانی تایبه‌تیان ده‌گوت که‌ له‌گه‌ڵ جوله‌ی دروێنه‌کردن ده‌گونجا ، بۆ نموونه‌ له‌ ده‌شتی هه‌ولێر ئه‌و گۆرانیه‌ زۆر ده‌گوترا

هه‌ دروونه‌ دروونه‌ دروونه‌ ........ ده‌سکێ داسم به‌ ڕوونه‌


چاندنی ئه‌نه‌ناس زراعه‌ اناناس Ananas planting

إضافة تسمية توضيحية

Avocado plant زراعة افوكادو چاندنی ئه‌ڤۆکادۆ


گه‌نمه‌ شامی زه‌رد و سپی